ئیسپانیا

مارکا: ڤینیسیوس لە ئاستی رۆناڵدۆ و مێسی دایە

یاریگا-ئاستە بەرزەکەی شەوی رابردووی ڤینیسیوس جونیۆرز بەرامبەر سیڤیلیا رۆژنامە ئیسپانییەکانی خرۆشاندووە  بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە ریاڵ مەدرید .

لاوە بەڕازیلییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز لەم وەرزەدا دەستی پێکرد بەڵام هەمووان چاوەڕێبوون بزانن کە ئایا ئەمە ئاستێکی کاتییە یاخود ڤینی بووەتە ئەو سوپەرستارەی مەدرید خەونی پێوەدەبینی.

رۆژنامەکانی ئاس و مارکا  ئاستی ئێستای ڤینیسیوس بە  هاوشێوەی ئاستی لوتکەی رۆناڵدۆ و مێسی دەچوێنن و پێیان وایە ئەوەی ئەو پێشکەشی دەکات هیچی کەمتر نیە لەوەی ئەوان کردوویانە.

جگە لەوەش، مارکا دەڵێت بەرپرسانی باڵۆن دۆر دەبێت داوای لێبوردن لەو یاریزانە بکەن کە ناوی لە لیستی ٣٠ باشترین یاریزانی جیهاندا نەبوو.

ناوبراو شەوی رابردوو نۆیەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی لالیگا تۆمارکرد و تەنها کەریم لە پێشەوەیەتی لە ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button