فه‌ره‌نسا

لێدوانی نێیمار لەسەر پێکانە سەختەکەی

Yariga App

یاریگا-نێیمار داسیلڤا تووشی پێکانێکی سەخت هات و ماوەیەک دادەبڕێت بەڵام بە لێدوانێک کەمێک لە نیگەرانییەکانی کەمکردەوە.

ئەمڕۆ سێ ئەستێرەکەی پاریس نێیمار، مێسی و ئێمباپێ بەیەکەوە دەرکەوتن  لەو یارییەی ٣-١ سانت ئیتیانیان بردەوە بەڵام سەرلەنوێ پاریس بێ بەش دەبێت لە یاریکردنی سیانییە ئاگرینەکەی بەیەکەوە پاش پێککرانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە.

نێیمار لە دیمەنێکی ترسناکدا پاژنەی پێی کەوتە ژێر خۆیی و پێدەچوو پێی شکابێت، هەرچەندە هێشتا ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەرنەچووە بەڵام ناوبراو دوای یارییەکە وتی “بەداخەوە ئەم رووداوانە بەشێکن لە ژیانی وەرزشکاران، دەبێت سەرت بەرز رابگریت و بەردەوام بیت، بە بەهێزتر و باشتر دەگەڕێمەوە یاریگاکان”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button