ئیتاڵیا

یۆڤی دۆڕا و دوو یاریزانی لەدەستدا

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس لە گەڕی نوێی خولی ئیتاڵیدا تووشی شکست هات بەرامبەر ئەتەلەنتا و هەروەها کیێزای ئەستێرەی یەکەم و مەکینی لەدەستدا.

بیانکۆنێری بە گۆڵێکی بێ وەڵام تووشی شکست هات و درێژەی بە ئەنجامە ناجێگیرەکانی دا. لەگەڵ تەواوبوونی نیوەی یەکەمدا کیێزا بەخراپی پێککرا و دواتر بە هاوکاری تیمی پزیشکی یاریگای جێهێشت، بەگوێرەی توتۆ مێرکاتۆ وێب ناوبراو تووشی پێکانی ماسولکە هاتووە.

دواتر لە خولەکی ٦٤دا ویستن مەککینی بەهەمان شێوە پێککرا و لەلایەن مۆیس کین جێگەی پڕکرایەوە.

بەمەش یۆڤی جگە لە سێ خاڵی یارییەکە، دوو یاریزانی لە کاتێکی گرنگدا لەدەستدا و بەمزووانە وادەی دوورکەوتنەوەیان رادەگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button