ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دی ماریا باس لە داهاتووی ئێمباپێ دەکات

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا باس لە داهاتوو کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکەی دەکات و، هیواش دەخوازێت یانەکەیان جێنەهێڵێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسا، یاریزانە ئارجێنتیناییەکە دەڵێت ” کلیان دەزانێت چۆن ژیانی پیشەگەری خۆی بەرێدەکات، هەموومان ئارەزووی ئەوەمان هەیە یانەکەمان جێنەهێڵێت و لەگەڵمان بەردەوام بێت، بەڵام ئەو خۆی بریار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات، یاریکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆ هەموومان چێژی خۆی هەیە “.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، ئەو یاریزانە لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید، ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button