ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یاریزانێکی مانچێستەر سیتی داوای کردووە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای دەستنیشانکردنی چاڤی وەکو راهێنەری یانەکەیان، لە ئێستاوە هەوڵی رازی کردنی ئەو یاریزانانە دەدەن کە راهێنەرەکەیان داوایان دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، فێران تۆرێس یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی داوای لە یانەکەی کردووە زستانی داهاتوو دەستبەرداری بن و، پێپ گوقردیۆلای راهێنەری یانەکە بە داوای ئەو یاریزانە رازیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئێستا تەنها رێکەوتنی تێچووی گواستنەوەکە لە نێوان هەردوو یانە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button