ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ڤالڤێردی مانچێستەر یونایتد بێ هیوا دەکات

یاریگا
فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکاری لاوی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و نایەوێت پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە بکات.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە مان یو ئامادەیە بەرامبەر گواستنەوەی ڤالڤێردی، 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریال مەدرید بکات.

Back to top button