ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنجامی پشکنینەکەی ڤالڤێردی گەڕاوەتەوە

یاریگا
فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکاری ئۆروگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای ئەوەی جارێکی دیکە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا، دەرکەوتووە تاوەکو ئێستا لەو پەتایە رزگاری نەبووە و بەم هۆیەشەوە لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ بێ بەش دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە ناوەڕاستکارەکەی شایانەکان دوێنێ جارێکی دیکە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا بەهیوای ئەوەی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بێت و بەشداری یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی بکات، بەڵام وا دەرنەچوو و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە، واتە تاوەکو ئێستا لەو پەتا جیهانیە رزگاری نەبووە و لە کەرەنتین بەردەوام دەبێت و بەشداری ئەو یارییەش ناکات.

ڤالڤێردی لە دوای یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتین کرا و دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت ئەمیش هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و بەمهۆیەوە لەو کاتەوە کەرەنتین کراوە.

Back to top button