ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

دوای تەواو بوونی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، چوار یاریزان پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ هەریەكە لە یاریزانان ( پیدرۆ گۆنچالڤیز ، فۆرسبێرگ ، دزیكۆ ، هالەر ) پاڵاوتووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە.

– پیدرۆ گۆنچالڤیز یاریزانی سپۆرتینگ لشبۆنە لە یاریەكەیان بەرامبەر دۆرتمۆند توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

– فۆرسبێرگ یاریزانی لایپزیگ لە یاریەكەیان بەرامبەر كلۆب برۆج توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– دزیكۆ یاریزانی ئینتەر میلان لە یاریەكەیان بەرامبەر شاختار توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– هالەر یاریزانی ئەیاكس لە یاریەكەیان بەرامبەر بێشكتاش توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button