ئه‌ڵمانیا

هالەر گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی بۆرووسیا دۆرتمۆند

یاریگا-

سیباستیان هالەری كۆتدیڤواری و هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی.

هالەر لە سەرەتایی وەرزدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو دوای وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی دووبارە هێرشبەرەكە بەشداری لە ڕاهێنانەكانی یانە ئەڵمانیەكەی كردووە.

هالەر 66 یاری لەگەڵ  ئەیاكس ئەنجامدا و توانی 44 گۆڵ تۆمار بكات  دوای ئەوەی لە ڕیزەكانی وێستهامەوە پەیوەندی بە یانە هۆڵەندیەكەوە كرد و لە یاریەكانی چامپیۆنزلیگدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی 11 گۆڵ لە هەشت یاریدا تۆمار بكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا هالەر پەیوەندی بە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button