ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سیباستیان هالەر باس لە وردەكاریەكانی چارەسەركردنی شێرپەنجەكەی دەكات

یاریگا-

سیباستیان هالەری كۆتدیڤواری و هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی باس لە وردەكاریەكانی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەكەی دەكات.

هالەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “بیڵد” دەڵێت: نیشانەکانی نەخۆشیەکە بێزاركەر بوون، هەروەها چارەسەری کیمیایی بووە هۆی دابەزینی ڕێژەیەکی زۆری شلە لە جەستەمدا، واتە کێشم چەند کیلۆیەک کەمیكرد، تووشی هەندێک کێشەی گەدە بووم، لەو كاتەدا بۆ ماوەیەک نەمدەتوانی تامی خواردن بکەم، هەموو جارێک چەند ڕۆژێکم لە نەخۆشخانە و لە جێگادا بەسەر دەبرد.

هالەر لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نەشتەرگەریەكی بۆ ئەنجامدرا و چەندین چارەسەری كیمیایی وەرگرت.

هەروەها هێرشبەرە كۆتدیڤواریەكە دەڵێت: وازهێنان هەرگیز بژاردەیەک نەبووە بۆ من، لە دڵی خۆمدا بیرم کردەوە و ووتم دەبێت بەسەر ئەم شتەدا تێپەڕ بم، لەگەڵ پزیشکەکان دەستم پێکرد و هیچ هەڵبژاردنێكی دیکەم نەبوو، تووشی خەمۆکی و ناڕەحەتیەكی زۆر بووم، بۆیە داوام لە خۆم کرد كە دەبێت بە ئەرێنی بمێنمەوە و خێزان و هاوڕێکانم لە دەوروبەرم کۆبکەمەوە چونکە تەنها نیم.

بابەتی زیاتر

Back to top button