ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

میسی باس لە داهاتووی ئێمباپێ دەکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا باس لە چەند بابەتێک دەکات.

لیۆ لە دیمانەکەیدا سەبارەت بەوەی ئایا ئێمباپێ هاوڕێ وەرزی داهاتوو دەچێتە ریال مەدرید گووتی ” ئەوەی راستی بێت من هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەم بابەتە نیە، ئەو یاریزانە لە مێشکی خۆیدا داهاتووی خۆی یەکلایی کردووە، ئەگەر لە یانەکەمان بەردەوام بێت، ئەوا دڵنیام دەتوانین کاتێکی باش بەسەر بەرین “.

میسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە یانەی بارسێلۆنا دەڵێت ” دڵنیام چاڤی دەتوانێت هەموو شتێک چارەسەر بکات، ئەو یانەکەی بەباشی دەناسێتو دەزانێت چۆن کێشەکان چارەسەر بکات “.

لیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ” لێتان ناشارمەوە ئێمە پاڵێوراوین بۆ دەستهێنانی هەموو ناسناوەکان، بەڵام بۆ ئەم ئامانجەمان پێویستیمان بە کاری زیاتر هەیە “.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە ریال مەدرید میسی دەڵێت ” ریال مەدرید هەمیشە رکابەری دەکات پێکەوە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید، بارسێلۆنا لەگەڵ چەند یاریزانێکی لاو لە قۆناخی گەشەسەندندایە، پێموایە یانەی باشتر لە بارسێلۆنا هەن، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە ئەوا دواکەتوون “.

لیۆ سەبارەت بە یاریکردن لەگەڵ سێرخیۆ رامۆسیش گووتی ” دوای چەندین ساڵ رکابەری کرد لەگەڵ یەکتری و ئەنجامدانی چەندین کلاسیکۆ و پێکدا هەڵچوون لەناو یاریگا، شتێکی سەیرە ئێستا پێکەوە بیت، بەڵام ئێمە هەمیشە کێشەکانمان لەباو یاریگا بەجێهێشتووە و هەمیشە لە دەرەوەی یاریگا رێز لە یەکتری دەگرین “.

بابەتی زیاتر

Back to top button