ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ڕۆمینیگە: دوای ئالابا بایرن لە ڕووی بەرگریەوە دەناڵێنێت

یاریگا-

كارل هاینز ڕۆمینیگە ، سەرۆكی جێبەجێكاری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە كە دوای ڕۆشتنی داڤید ئالابا بۆ ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید بایرن لە ڕووی بەرگریەوە دەناڵێنێت.

یانە باڤاریەكە سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالابای تەمەن 29 ساڵان و یاریزانەكە بە گرێبەستێكی خۆڕایی پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سكای ڕۆمینیگە ووتی: بێگومان بایرن میونشن لە دوای ئالابا لە ڕووی بەرگریەوە دەناڵێنێت ، جێگای سەرنجە كە هیچ سەقامگیریەك لە هێڵی دواوەی یانەكەدا نیە ، چونكە ئەوەی ڕێكیدەخست بوونی نەماوە و بەداخەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە.

هەروەها ووتیشی: داڤید ئالابا زۆر گرنگ بوو بۆ بایرن ، بەهۆی ڕۆڵی ڕێكخستنەوەی هێڵی بەرگری ، هەروەها هەمان ڕۆڵی هەبوو لە ژووری خۆگۆڕین ، هەر بۆیە یانەكە دەناڵێنێت بە لەدەستدانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button