ئیسپانیائینگڵته‌را

ئیسكۆ نزیكە لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی زستانەدا

یاریگا-

ئیسكۆ ئالاركۆن ، یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە جێهێشتنی ڕیزەكانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

بەهۆی كەم بەشداریكردنیەوە لە یاریەكانی ڕیال مەدرید ئاستی ئیسكۆ دابەزیوە و یاریزانەكە جێگای كورسی یەدەگی یانە شاهانەكەیە ، هەر بۆیە دەیەوێت لە زووترین كاتدا یانەكەی جێبهێڵێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی گرنگی دەدات بە تواناكانی ئیسكۆ و دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا بیگوازێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە میكێل ئارتێتای ڕاهێنەری تۆپهاوێژەكان دەیەوێت هێڵی ناوەندی یانەكەی پتەو بكات و ئیسكۆ بە گونجاو دەزانێت بۆ یانەكەی.

گرێبەستەكەی ئیسكۆ لەگەل مێرینگی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و یانەكەش نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button