ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی داوای یاریزانێكی سەد دەكات

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوای یاریزانێكی یانەی سەدی قەتەڕی دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا داوای بەغداد بونجاح هێرشبەری یانەی سەدی قەتەڕی دەكات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئاستی بونجاح لەگەڵ چاڤی زۆر نایاب بووە و یاریزانەكە وەرزی ڕابردوو گۆڵكاری خولی قەتەڕی بووە.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاندووە كە بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی هێڵی پێشەوەی یانەكەیی چاڤی دەیەوێت یاریزانە جەزائیریەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی بلاوگرانا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button