ئیسپانیاگرنگترین

زاڤی باسی دەنگۆکانی وازهێنانی ئەگوێرۆ دەکات

یاریگا-زاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە بابەتی وازهێنانی یەکجارەکی کون ئەگوێرۆ یەکلابووبێتەوە.

دوێنێ زۆرێک لە میدیا دیارەکانی ئەورووپا بڵاویانکردەوە ئەگوێرۆ بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت پاش تووشبوونی بە نەخۆشی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.

ئەو پرسە رووبەرووی زاڤی کرایەوە و ئەویش وتی “من ئاگام لەو بابەتە نیە، دوێنێ قسەم لەگەڵ کرد و هیچ شتێکی لەوبابەتەوە باس نەکرد و راست نیە، ئێمە ئەو زانیارییەمان نیە و ناشزانم لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە”.

ئەم لێدوانەی زاڤی لە کاتێکدایە، سەمیر نەسڕی هاوڕێی پێشووی ئەگوێرۆ وتبووی ئەو دەتوانێت بەفەرمی رایبگەیەنێت ئەگوێرۆ واز لە یاریکردن دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button