ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

پۆلیسیچ ئامادەیە ریزەکانی چێڵسی جێبێڵێت

یاریگا
کریستیان پۆلیسیچ، یاریزانی ئەمریکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و ئامادەیە زستانی ئەمساڵ یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی لیڤەرپوول دەیەوێت سوود لەو دەرفەتە ببینێت و، لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی بلوز دەست پێکردووە، ئەو یانەیە دەیەوێت لە بازاری گواستنەوەی داهاتوو، هێلی پێشەوەی بەهێزتر بکات.

پۆلیسیچ گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت و نرخەکەشی لە بازاردا بە 50 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button