ئه‌مریکا

پۆلیسیچ لە ئەستێرەکانی هۆلیوود تووڕەیە

یاریگا –

کریستیان پولیسیچ، ئەستێرەی ئەمریکی یانەی میلان، تووڕەیە بەهۆی ئەوەیکە کەسایەتییە ناودارەکانی هۆلیوود بۆ سەیرکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە ناڕۆنە یاریگاکانەوە.

پەیوەندی کردنی لیۆنێل مێسی بە خولی تۆپی پێی ئەمریکا وایکردووە سەرنجی زۆر ئاراستەی یارییەکانی ئەم خولە بکرێت و کەسایەتییە ناسراوەکانیش بۆ بینینی یارییەکان لە یاریگاکاندا ئامادە دەبن.

بەرەبەیانی دوێنی یانەی ئینتەرمەیامی بەرامبەر لۆس ئەنجلۆس یاری کرد و زۆرێک لە رووخسارە بەناوبانگەکانی وەک: سێلینا گۆمێز و لیۆناردۆ دیکاپریۆ تەنانەت شازادە هاری رۆیشتبوونە یاریگا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری یاری مێسی بکەن و بتوانن لە نزیکەوە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ببینن.

پولیسیچ کە لەلایەن زۆر کەسەوە بە کاپتنی ئەمریکا ناسراوە، پێناچێت زۆر لەم بابەتە رازی بێت و بە گاڵتەجاڕیەوە ئەکتەرە ئەمریکییەکانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی بێنە یاریگاکانەوە تاوەکوو سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتی خۆیان بکەن.

بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە ئامادەبوونی ئەستێرەکانی هۆلیوودی لە یاریگای لۆس ئەنجلۆس ئێف سی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی:

پێیان بڵێن کە ئەوانیش بانگهێشت کراون بۆ سەیرکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەمریکا” و لە کۆتاییدا، ئیمۆجی زەردەخەنەی بەکارهێناوە.

هەڵبژاردەی ئەمەریکا بڕیارە لەم پشووەی یارییە نیشتمانییەکاندا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان لە سانت لویس و هەڵبژاردەی عومان لە مینیپۆلیس ئەنجام بدات و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هیچ کام لەم دوو هەڵبژاردەیە بە تیپی بەهێز هەژمار ناکرێن، پێناچێت رووخسارە ناسراوەکانی هۆڵیوود قبوڵی بانگهێشتنامەکەی پۆلیسیچ بکەن بۆ سەیر کردنی یارییەکە و لە یاریگاکان دا ئامادە بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button