ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ستیرلینگ دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ڕەحیم ستیرلینگی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی هەمان وڵات دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ستیرلینگ داوای لە ئیدارەی سیتیزن كردووە كە ئاسانكاری بۆ بكەن لە پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆناوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ستیرلینگ بەهۆی كەمی خولەكەكانی یاریكردن لە سیتی بێزارە.

مانچێستەر سیتی نایەوێت بە شێوەی خواستن دەستبەرداری هێرشبەرەكەی بێت و دەیانەوێت بە شێوەیەكی هەمیشەیی بیفرۆشن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button