ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز : سێ کەس جێگەی شانازی ئێمەن

یاریگا-فلۆرەنتینۆ ناوی سێ کەس دەهێنێت لەنێو ئەو یاریزان و راهێنەرانەی لە یانەکەدابوون و دەڵێت ئەوان هەمیشە جێگەی شانازی و ستایشی ئێمەن.

سەرۆکە بەناوبانگەکە ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی نەهێنا  لە ریزی ئەو یاریزانانەی کە پێرێز بە ئەفسانە و شانازی یانەکەیان دەنزانێت و  ئەمڕۆ وتی “زینەدین زیدان  ١١ ناسناوی بەدەستهێنا و سێ چامپیۆنزلیگەکەی خۆی قسە بۆخۆی دەکات و هەمیشە جێگەی رێز و شانازی ئێمەیە، سێرجیۆ رامۆس کاپتنی هەمیشەیی  و باشترین بەرگریکاری مێژووە و  ٢٢ ناسناوی لەگەڵ ئێمە بردەوە، هەروەها رافایل ڤاران کە بە منداڵی گەیشتە ئێرە و ١٠ ساڵ مایەوە و ١٨ ناسناوی بردەوە ئەو جێ پەنجەی خۆی لەسەر یانەکە جێهێشتووە و لەنێو دڵی هاندەراندایە”.

پێرێز هەروەها ستایشی مارتن ئۆدیگاردی کرد کە سەرەڕای ئەوەی هەلێکی زۆری پێنەدرا بەوپەڕی پیشەگەرییەوە مامەڵەی لەگەڵ یانەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button