ئه‌وروپائیسپانیا

پێدری ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
پێدری ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا چاوەڕێ دەکرس لە یاری ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەرامبەر بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە لاوە ماوەیەکی دیکەش لە یاریگاکان دوور دەبێت.

کەناڵی TV3 ئیسپانیا بڵاویکردەوە، چانسێک هەبوو ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا لە یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بگەڕێتەوە، کەچی ئەو یاریزانە پێکانەکەی سەری هەڵداوەتەوە و، بەم هۆیەوە نزیکەی یەک مانگی دیکە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

پێدری ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە زۆرترین یاری بەبێ پێکان بەرێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button