یاریگا-
ئینریك ماسیپ ، ڕاوێژكاری سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە ئەگەری پەیوەندیكردنی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەكات بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان.
ماسیپ لە لێدوانیدا بۆ ڕادیۆی كادینا سێر سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ هالاند ووتی: پەیوەندی بە یاسای یاری خاوێن هەیە ، هیچ شتێك ئەستەم نیە ، بەتایبەتی لەگەل ڕۆشتنی چەند یاریزانێك لە زستاندا.
هەروەها ووتیشی: پەیوەندیكردنی هالاند بە بارسێلۆناوە ئەستەمە ، بەڵام مەحاڵ نیە.
ڕاوێژكارەكەی بلاوگرانا بە پێكەنینەوە ووتیشی: پێوویست ناكا خەڵك وابیر بكەنەوەكە ئێمە هەموو ئەفسانەكانی پێشوو دەگەڕێنینەوە.