ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پێرێز بۆ یەکەمجار باس لە گواستنەوەی ئێمباپێ دەکات

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ جاری یەکەم باس لەو ئۆفەرە دەکات کە هاوینی رابردوو، لە پێناو گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ پێشکەش بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کردووە.

سەرۆکەکەی شاهانەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەی بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات ” یانەکانی سەر بە دەوڵەت ئامادەنین دەستبەرداری یاریزانەکانیان بن، ئێمە هاوینی رابردوو 200 ملیۆن یۆرۆمان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی شازادەکان پێشکەش کرد، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون ئەو یاریزانەمان پێ بدەن “.

پێرێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کاتێک یاریزانەکان گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت شتێکی باشە. ئەم قسانەی سەرۆکەکەی ریال مەدرید مەبەستی خودی کلیان ئێمباپێیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button