ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆدریچ و مەدرید نزیکن لە رێککەوتن

یاریگا-ریاڵ مەدرید بەنیازە گرێبەستی لوکا مۆدریچ بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە و یاریزانەکەش لەپێناو مانەوەدا بە هەموو شتێک رازییە.

بەگوێرەی ئەی بی سی دیپۆرتێس، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان یانەکە و یاریزانەکەدا هەیە، ئەوان بە بایەخەوە سەیری ئەوە دەکەن مۆدریچ یەکێک بووە لەوانەی کە خۆی داوای کەمکردنەوەی موچەکەی کردووەتەوە کاتی هاتنی کۆرۆنا، وە ئێستاش بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی ئامادەیە بە موچەیەکی کەمتر گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکەش درێژبکاتەوە.

لوکا تەمەنی گەیشتووەتە ٣٦ ساڵ و لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات، مەدرید وادەیبێنیت کە بۆ ساڵی داهاتووش سیانەی کاسیمیرۆ-کرۆس-مۆدریچ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا دەبن و دەتوانن پشت بە جادووگەرە کرواتییەکە ببەستن.

بابەتی زیاتر

Back to top button