یاریگا-
یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی هەشت یاریزانیدا كردەوە لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەدا.
چەندین یاریزانی مێرینگی لە پلانەكانی ئەنچیلۆتیدا نین و ئەستەمە چانسی یاریكردنیان پێ بدرێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی هەشت یاریزانی دەكاتەوە كە بەشێوەی سەرەكی بەشداری لە یاریەكاندا ناكەن.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئیدین هازارد و گاریس بەیڵ لە نێو ئەو یاریزانانەدان.
گرێبەستەكەی بەیڵ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت و یانەكەش نایەوێت بەهیچ شێوەیەك گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
هەروەها هەریەك لە یاریزانان ئیسكۆ ئالاركۆن ، لۆكا یۆڤیچ ، ماریانۆ دیاز ، دانی سیبایۆس و خیسۆس ڤاییخۆ.