ئینگلتەرا
نۆریچ ستی نزیکە لە راهێنەرێکی نوێ
یاریگا-دین سمز نزیکە لەوەی ببێتە راهێنەری پێشووی نۆریچ سیتی پاش دوورخستنەوەی دانیێل فارک لە ئەرکی راهێنەرایەتی کەنارییەکان.
دەستنیشانکردنی دین، پاش ئەوە هات فرانک لامپارد رەتیکردەوە ئەو ئەرکە بگرێتە دەست لەکۆتا ساتەکانی وەرگرتنی ئەو ئەرکەدا.
دین سێ ساڵ راهێنەری ئەستۆن ڤیلابوو لە حەوتی ئەم مانگەدا لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و لەگەڵ نۆریچ راستەوخۆ دەگەڕێتەوە یاریگاکان. یانەکەش لە کۆتا پلەی ریزبەندی پریمەرلیگ دێت بە کۆکردنەوەی تەنها پێنج خاڵ لە ١١ یاریدا.