ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لامپارد نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پریمەرلیگ

یاریگا-فرانک لامپارد نزیکە لەوەی ببێتە راهێنەری نۆریچ ستی ئینگلیزی.

لە هەمان رۆژی گەڕانەوەی ستیڤن جیرارد و دەستنیشانکردنی وەک راهێنەری ئەستۆن ڤیلا، کەمێک لەمەوبەر راگەیەندرا بەمزووانە لامپارد وەکو راهێنەری نوێی نۆریچ دەناسێندرێت.

فرانک کاروانی راهێنەرایەتی بە سەرەتایەکی باش دەست پێکرد لەگەڵ دێربی کاونتی بەڵام گەڕانەوە ئەفسوناوییەکەی بۆ چێڵسی بەو جۆرە کۆتایی نەهات کە چاوەڕواندەکرا و  دوای ساڵ و نیوێک لە کارەکەی دوورخرایەوە.

نۆریچ لە کۆتا پلەی ریزبەندی پریمەرلیگ دێت و دوای ١١ یاری تەنها پێنج خاڵیان کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button