ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یانەیەکی ئیتاڵی ئامادەیە سێ یاریزانی ریال مەدرید بگوازێتەوە

یاریگا
یانەی ریال مەریدی ئیسپانیا لە پێناو گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ، دەیەوێت هاوینی داهاتوو دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بێت و، چەند یانەیەکیش ئامادەی گواستنەوەی یاریزانەکانی ئەو یانەیەن.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی فیۆرێنتینای وڵاتەکەیان دەیەویت بە یەکجاری هەر یەک لە یاریزانەکانی شاهانەکان لوکا ۆیۆڤێچ، ئۆدریۆزۆلا و مایۆرال بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و، ئەو یانەیەش چاوەڕێ دەکرێت دەستبەرداری ئەو یاریزانانە بێت.

مایۆرال بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی رۆما یاری دەکات، ئۆدریۆزۆلاش بە خواستن یاری بۆ یانەی فیۆرێنتینا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button