ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەدرید ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵی دەکاتە ئامانج

یاریگا-ریاڵ مەدرید بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵ بۆ دوشان ڤلاهۆڤیجی ئەستێرە و گۆڵکاری فیۆرەنتینا بدات.

ئەمڕۆ راگەیەندرا فیۆرەنتینا دەیەوێت بۆرخا مایۆڕاڵی ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانی کە ئێستا بە خواستن لە رۆمایە، یانە ئیسپانییەکەش دەیەوێت ئەو باسە بقۆزێتەوە و بە مایۆڕال و بڕێک پارە ئەو یانەیە رازیبکات دەستبەرداری ڤلاهۆڤیج ببن.

نرخی دوشان بە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە و زۆر یانەی دیکەی ئەورووپا چاوییان لەسەر گواستنەوەیەتی، بە تایبەت کە ئەوە یەکلابووەتەوە ئەو یاریزانە یانەکەی جێدەهێڵێت و بەدوای دەرفەتێکی باشدا دەگەڕێت.

کارتێکی دیکەی مەدرید لە دانوستاندنەکاندا، بەکارهێنانی ئۆدریۆزۆلایە کە ئەویش یاریزانی مەدریدە و بە خواستن لە فیۆرەنتینا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button