ئینگلتەرا

کەیسی ئیمیلیانۆ سالا بە زیندانیکردنی رێکخەری گەشتەکە کۆتایی هات

یاریگا-دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسی ئیمیلیانۆ سالا رایگەیاند پاش تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا.

لە مانگی یەکی ٢٠١٩دا سالای هێرشبەری ئەرژەنتینی لە نانتسی فەڕەنسییەوە گوێزرایەوە بۆ کاردیف سیتی ئینگلیزی بەڵام ئەو فڕۆکە تایبەتەی یاریزانەکەی گواستەوە کەوتە خوارەوە و خۆی و فڕۆکەوانەکە گیانیان لەدەستدا.

لەوکاتەوە سکاڵا دژی ئەو کۆمپانیای گەشتەکەی رێکخست تۆمارکراوە لەلایەن خێزانی یاریزانەکە و ئەمڕۆش بریاری کۆتایی درا بە زیندانیکردنی رێکخەری گەشتەکە بە ١٨ مانگ، تۆمەتەکەشی “کەمتەرخەمییە”.

تۆمەتبارەکە ناوی دەیڤد هێندەرسنە و پێشتر دانی بەوەدانابوو کە ئاگاداری ئەوەیە فڕۆکەوانەکە وەک پێویست شارەزایی نەبووە لە لێخوڕینی ئەو جۆرە فڕۆکە بچووکەی گەشتەکەی پێ ئەنجامدراوە.

Back to top button