ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت ستیڤن جیرارد بكات بە ڕاهێنەر

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەیەوێت ستیڤن جیراردی ڕاهێنەری یانەی ڕینجەرزی سكۆتلەندی بكاتە یانەكەی.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ئیدارەی ئەستۆن ڤێلا دین سمیسی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ” تیلیگراف”ی بەڕیتانی ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت ستیڤن جیرارد بكات بە ڕاهێنەر بۆ شوێنگرتنەوەی دین سمیس.

سەرچاوە ئینگلیزیەكە ئاشكرایكردووە جیرارد دڵخۆشە بە گەڕانەوەی بۆ پریمەرلیگ لەڕێگەی ئەستۆن ڤێلاوە.

گرێبەستەكەی جیرارد لەگەڵ ڕینجەرز لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 2 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button