ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتۆس دەیەوێت یاریزانێکی لە کۆل ببێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدایە بە هەر شێوەیەک بێت زستانی داهاتوو دەستبەرداری ئارۆن رامسی ناوەڕاستکاری وێلزی یانەکەی بێت و، گرێبەستی کوادرادۆ و دیبالاش نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە دەیەوێت بەهەر جۆرێک بێت گواستنەوەی داهاتوو دەستبەرداری ناوەڕاستکارە وێلزیەکەی بێت، چونکە ئەو یاریزانە لە پلانەکانی ئالێگری راهێنەردا نیە و یاری پێ ناکات.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەو یانەی یۆڤێنتۆس هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کوادرادۆ و دیبالا دەست پێکردووە و بەم زووانە داهاتوویان یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button