ئه‌وروپائیتاڵیا

خدێرا و هیگواین خۆیان یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی بەرێکردنی چەند یاریزانێکی یانەی یۆڤێنتۆس، هەر زوو بلەیس ماتیۆدی فەڕەنسی ئەو یانەیەی جێهێشت و خدێرا و هیگواین ئەو دوو یاریزانەش ناویان لە لیستەکەدا هەیە، بەڵام ئەوان ئامادە نین یانەکەیان جێبێڵێن.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە ئاندرا پیرلۆ داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە ئەو دوو یاریزانەش بەرێ بکەن و لە شوێنی ئەوان یاریزانی لاو بگوازنەوە یانەکەیان، بەڵام ئەوان ئامادەنین یانەکەیان جێبێڵن و دەیانەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەیان بەردەوام بن، ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە ساڵانە ٦ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە وەردەگرێت و گۆڵکارەکەی تانگۆش ساڵانە ٧ ملیۆن وەکو موچەی لە یانەکەی وەردەگرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە یانەکەی وڵاتەکەیان بە دەرفەتیشی دەزانێت ئەو یاریزانانە بەرێ بکات کە موچەیان زۆرە، بەڵام ئەگەر بێتو ئەو یاریزانانە رازی بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان نەبن، ئەوا کاتێک کە یانەکەیان بە ناچاری جێدێڵن پێویستە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەیان موچەکەیان پێ بدرێت، ئەگەر بە رێکەوتنی هەردوولا گرێبەستیان هەڵبوەشێندرێتەوە، ئەو کات یانەکە تەنها نیوەی موچەکەیان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button