ئه‌وروپائیتاڵیا

چوار یاریزانی یۆڤێنتۆس بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەیان ناکەن

یاریگا
لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی یۆڤێنتۆس بۆ یارییەکەی بەرامبەر پارما بڵاوکرایەوە و چوار یاریزان ناویان لە لیستەکە نیە.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئاندرا پیرلۆ راهێنەری یانەکەیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر پارما بانگهێشت کراون و پاولۆ دیبالا لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ تووشی پێکان بووە و بانگهێشت نەکراوە، بێجگە لەم یاریزانەش ئارسەر مێلۆ بە هۆی ئەو پێکانەی بەرامبەر ئاتالانتا بەشداری ناکات.


لەلایەکی دیکەوە جیۆرجۆ کیلینی و دێمیرال هەردوو بەرگریکاری یۆڤێنتۆسیش پێکانیان هەیە بەشداری یارییەکە ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button