ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

یاریزانێکی فەرەنسی دەیەوێت یاری بۆ ئەیسی میلان بکات

یاریگا
پاولۆ مالدینی، یاریزانی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و، بەرێوەبەری وەرزشی ئێستای یانەکە گفتوگۆی لەگەڵ رۆمان فاڤرێ یاریزانی یانەی برێستی فەرەنسا کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بەهرەمەندەکەی یانە فەرنسیەکە نایشارێتەوە کە بەرێوەبەرەکەی رۆسێنەری قسەی لەگەڵ کردووە و، ئەویش بەڵێنی پێداوە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەو بکات ئەگەر یانەکەی رێگەی بدات و دەشڵێت یاریکردن بۆ ئەو یانەیە خەونی هەموو یاریزانێکە.

رۆمانی تەمەن 23 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 12 یاری خولی فەرەنسا کردووە، چوار گۆڵ و چوار پاسی گۆڵی هەیە. گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

Back to top button