ئه‌وروپا

پۆگبا لە ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەیدا تووشی پێكان هات

Captain Korek

یاریگا-

پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەیدا تووشی پێكان هات.

فەڕەنسا لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕووبەڕووی هەردوو هەڵبژاردەی كازاخستان و فنلەندا دەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی پۆگبا لە قاچی ڕاستیدا تووشی پێكان بووە لە ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەیدا و بەهۆیەوە نەیتوانیوە ڕاهێنانەكانی تەواو بكات و گەڕاوەتەوە ژووری خۆ گۆڕین.

دوای ئەو پێكانەش بەشداری كردنی پۆگبا لە هەردوو یاری بەرامبەر كازاخستان و فنلەندا گومانی لەسەرە.

فەڕەنسا بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ  لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دێت دوای تێپەڕبوونی شەش یاری.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button