ئه‌وروپائیسپانیا

گواردیۆلا: چاڤی ئامادەیە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا

یاریگا-

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە چاڤی هێرناندێز ئامادەیە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا.

بەشێوەیەكی فەرمی چاڤی هێرناندێز وەك ڕاهێنەری نوێی بلاوگرانا لە شوێنی ڕونالد كومانی هۆڵەندی دەستنیشانكرا.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گواردیۆلا ووتی: ئەگەر لاپۆرتا و دەستەی ئیدارەی یانەكە چاڤی هەڵبژارد بێت ئەوا هەمووان بە دڵیانە و لەگەڵ ڕاهێنەری دیكە بەراوردیان كردووە.

هەروەها ووتیشی: چاڤی شوێنگرەوەی من نیە و شوێنگرەوەی هیچ كەسێكیش نیە ، پێوویستە ئەو خۆی بێت ، دەبێت بڕیارەكان خۆی بیدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button