ئه‌وروپائیسپانیا

بۆ شوێنگرتنەوەی ئەگوێرۆ چاڤی هێرشبەرێكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەرێكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ڕونالد كومان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا دوورخرایەوە و چاڤی هێرناندێز لە جێگای دەستنیشانكرا.

لە هێڵی هێرشبردنی یانەكەیان یانە كەتەلۆنییەكە بەهۆی پێكانی هێرشبرەكانیەوە دەناڵێنێت ، بەجۆرێك كە مارتن برایتوەیت پێكانی هەیە و ئەنسۆ فاتی پێكانەكانی دووبارە دەبێتەوە و سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە دەناڵێنێت و ماوەی سێ مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت چاڤی سەرسامە بە تواناكای ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوای و هێرشبەری شەیتانە سورەكان و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

دوای پەیوەندیكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە مانچێستەر یونایتدەوە كاڤانی بەشێوەیەكی پێوویست بەشداری لە یاریەكانی یانەكەی نەكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button