ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆلشایەر: تاوەکو لێرەم هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەم

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی باسی لە بارودۆخی یانەکەی کرد.

راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان لەبارەی یارییەکە گووتی ” قسە کردن لەم کاتەدا زۆر قورسە، بەڵام تاوەکو من لێرەبم هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکان دەدەم، پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ یانە هەیە و، هەموو کاتێک پێکەوە باس لەسەر کێشەکان دەکەین “.

مانچێستەر یونایتد ئەم وەرزە لە کۆی 11 یاری، پێنج بردنەوە چوار دۆڕان و دوو بەرامبەریان لە پرێمەرلیگ تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button