ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: چاڤی هێرناندێز وەك ڕاهێنەر گەڕایەوە بارسێلۆنا

یاریگا-

ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ، چاڤی هێرناندێز وەك ڕاهێنەری بارسێلۆنا گەڕایەوە یانەكەی.

كەمێك پێش ئێستا یانەی سەدی قەتەڕی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئیدارەی یانەی سەد گەشتووەتە ڕێككەوتن لەگەل بارسێلۆنا بۆ پەیوەندیكردنی چاڤی بۆ یانەكەی و دوای ئەوەی بارسێلۆنا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی چاڤی داوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: چاڤی بەشێكی گرنگە لە مێژووی سەد و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوویدا.

بارسێلۆنا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی چاڤی كە پێنج ملیۆن یۆرۆ بووە داوە بە سەد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button