ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

پیۆلی:بەدڵی پۆرتۆ یاریمان کرد

یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئەیسی میلان  ستایشی پۆرتۆ دەکات و رەخنە لە خۆی و تیمەکەی دەگرێت.

میلان شەوی رابردوو لەگەڵ پۆرتۆ بەرامبەربوو لەو یارییەی یەکەم خاڵی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی بردەوە پاش چوار گەڕ.

پیۆلی دوای یارییەکە وتی “نیوەی یەکەم خراپ بووین و باش نەبووین لە ووردبینی و بڕیاردان بەڵام نیوەی دووهەم ناتوانم گازندە لە یاریزانەکانم بکەم.  پۆرتۆ شایستەی ستایشە و ئێمەش رەخنە، بیرمانن نەچێت ئەوان پارساڵ یوڤێنتۆسیان دوورخستەوە، دەبووایە هێڵی بەرگری پۆرتۆمان کەرت بکردایە بەڵام بەدڵی ئەوان یاریمان کرد و دەچووینە ئەو شوێنەی ئەوان دەیانویست”.

پێچەوانەی خولی پاڵەوانەکان، میلان لە خولی ئیتاڵی لە ئاستێکی بەرزدایە و دوای ١١ هەفتە تەنها یەک بەرامبەربوونی هەیە و هیچ شکستێکی نیە. رۆسۆنێری و ناپۆلی بە جیاواز گۆڵ لە پلەی یەکەمدان بە ٣١ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button