ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

هەواڵەکان دڵخۆشکەرن لەسەر ئەگەری یاریکردنی رۆناڵدۆ بەرامبەر ئەجاکس

یاریگا-رۆناڵدۆ نزیک بووەتەوە لە چاک بوونەوە و ئەگەری یاریکردنی بەرامبەر ئەجاکس بەهێزتربووە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، پشکینە پزیشکییەکەیان دەریان خستووە ئەو تۆڕە ماسولکەیەی رۆناڵدۆ کە زیانی پێگەیشتبوو چاک بووەتەوە. هەرچەندە لە ئێستادا هێشتا مەشقەکانی لەژێر چاودێری پزیشکدا و بەتەنها ئەنجامی دەدات بەڵام پێشبینی دەکرێت پاش یارییەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان لە خولی ئیتاڵیدا بگەڕێتەوە مەشقە ئاساییەکان.

یۆڤی شەوی چوارشەممە لە یاریگای یۆهان کرۆیف لە چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان روبەرووی ئەجاکس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button