یاریگا

گاسپێرینی ئاشکرایدەکات چی بە رۆناڵدۆ گوتووە

Yariga App

یاریگا-جیان پیێرۆ گاسپێرینی ووتەکانی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرادەکات پاش یارییەکەی شەوی رابردووی ئەتەلەنتا و مانچێستەریونایتد.

تیمەکەی گاسپێرینی باشتردەرکەوتن و لە پێش یونایتدەوە بوون تاوەکو کۆتا خولەک، بەڵام رۆناڵدۆ بە لێدانێکی جوان دووهەم گۆڵی خۆی لە یارییەکە تۆمارکرد و ئەتەلەنتای لە سەرکەوتن بێ بەشکرد.

لە دیمەنێکدا پاش یارییەکە رۆناڵدۆ و گاسپێرینی قسەیان دەکرد، کاتێک لە راهێنەرەکەیان پرسی باسیی چییان کردووە وتی “دوای یارییەکە قسەم لەگەڵ رۆناڵدۆ کرد، هەندێک دەڵێن رۆناڵدۆ کێشەیە بەڵام ئەو کێشەیەکی باشە کە هەتبێت، یاریزانێکی مەزنە و بە دەگمەن تۆپ دەنێرێتە دەرەوە یان گۆڵە یان دەگەڕێندرێتەوە. پێم وت بە ئیتاڵی “بڕۆ بۆ دۆزەخ”

بەو خاڵەی رۆناڵدۆ بۆ یونایتدی بەدەستهێنا، یانەکە لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیان مایەوە و ئەتەلەنتاش بە پێنج خاڵ لە پلەی سێهەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button