ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

زیاش ژمارەیەكی مێژووی بۆ چێلسی تۆمار كرد

یاریگا-

حەكیم زیاشی مەغریبی و یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزی ژمارەیەكی مێژووی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.

مالمۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێلسی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی بلووز بە تاكە گۆڵێكی زیاش كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تاكە گۆڵەكەی یانە لەندەنیەكە لەلایەن حەكیم زیاش لە خولەكی 56 تۆمار كرا.

گۆڵەكەی زیاش گۆڵی ژمارە 500ی چێلسی بوو لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكاندا.

هەروەها یاریزانە مەغریبیەكە یەكەم یاریزانی وڵاتەكەیەتی لە مێژوودا بتوانێت 8 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار بكات.

بەو بردنەوەیە چێلسی كۆی خاڵەكانی گەیاندە 9 خال و لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button