کوردستان

کۆمەڵێک هاندەر ماڵئاوایی لە یاریزانانی سەیدسادق دەکەن

یاریگا-

سەید سادق ئەو یانەیەی پارساڵ گەیشتە ڕیزی یانە پلەنایابەکانی کوردستان و بۆ ئەم وەرزە بەشداری خولەکەی کرد تادێت هاندەرو هەوادارانی بەجۆش و خرۆشیەکی زۆرە ڕوو لە یاریگا دەکەن و تادێت تام و چێژی زیاتر بە خولی نایابی کوردستان دەبەخشن.

دوای تەواوبوونی یاری دوێنێ ئێوارەیان لە شاری زاخۆ و وەرگرتنی خاڵێک لە نێو یاریگای زاخۆ، کۆمەڵێک هاندەری ئەو یانەیە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی شاندی یانەکەیان بەڵام چ چاوەڕوانیەک ئەوان ئەیانەوێ دوا دیداری یانەکە یان بن، ئەیانەوێت دوا وێنەی یادگاری لەگەڵ یاریزانان بچرکێنن چونکە ئەم کۆمەڵە گەنجە کۆچ دەکەن بەرەو هاندەران و تا هەتایە دیمەنە لە زندووەکانی یانەکە یان و جەماوەرەکەیان دووربکەونەوە.

لە لایەکی ترەوە لە نێو ئەم هەموو ترس و دڵە ڕاوکێیەی کە هەیانە کۆمەڵێک گەنج و هەوادارانی سەید سادق لە جەنگەڵەکانی (دانکیخ) ەوە بینەری یاری نێوان زاخۆ و سەیدسادق بوون و لەوێش یانە سوورپۆشەکەی خۆیانیان لە بیرنەکردووە.

سەیدسادقیەکان ئەڵێن ئێرە پایتەختی وەرزشە لێرەوە بەکردار بەهەمووان ئەڵێین وەرزش خۆشەویستی و یەکترناسینە بۆیە هەرگیز بیر لەوە ناکەینەوە ڕۆژانێک پشت لە یانەکەمان بکەین.

ئێستا سەید سادق بە 7 خاڵ پلەی پێنجەمی خولی نایابی کوردستانی گرتووە سەرەڕای قەیرانی دارایی یانەکە، بەڵام پشتگیری هاندەرانیان یاریزانەکانی ناچارکردووە لە پێناو یانەکەیان بەردەوام بن لە هەوڵدان و سەرکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button