ئه‌وروپائیسپانیا

یەكەم لێدوانی ئەگوێرۆ دوای ڕاگەیاندنی ماوەی دووركەوتنەوەكەی

یاریگا-

یەكەم لێدوانی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای ڕاگەیاندنی پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەكەی.

لە یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ ئەگوێرۆ بەهۆی كێشە لە هەناسەدانیدا نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای بەرەو نەخۆشخانە جێهێشت.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكەیان سێ مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەكرێت.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەگوێرۆ نووسیویەتی: ” من باشم و لە بارودۆخێكی دەرونی زۆر باشدام و بەردەوام دەبم لە وەرگرتنی چارەسەر ، دەمەوێت سوپاسی هەمووان بكەم بۆ پەیام و خۆشەویستیتان ، ئەوە بەهێزترم دەكات”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button