ئیتاڵیائینگلتەرا

ئەمڕۆ کۆنتی بۆ تۆتنهام رادەگەیندرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە بەفەرمی دەستبەکاربوونی ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەکو راهێنەری نوێی تۆتنهام رابگەیەندرێت.

یانە ئینگلیزییەکە دوای  شکستەکەی بەرامبەر مانچێستەریونایتد بڕیاری دوورخستنەوەی نونۆ سانتۆسی راگەیاند پاش کەمتر لە چوار مانگ لە دەستبەکاربوونی.

راستەوخۆش دەنگۆی جێگرتنەوەی لەلایەن کۆنتی راهێنەری پێشووی ئینتەرمیلانەوە بڵاوبووەوە. بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا  لە نێویاندا سکای سپۆرت وابڕیارە کۆنتی ئەمڕۆ بەفەرمی سپێرز دیاریکردنی کۆنتی وەک راهێنەری نوێ رابگەیەنێت.

ناوبراو ئەمڕۆ گەیشتە لەندەن و لەگەڵ یانەکە کۆبووەوە، هەروەها وابڕیارە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button