یاریگا

بەیاننامەی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە ئەگوێرۆ

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بلاوكردەوە.

بەهۆی كێشە لە هەناسەیدا لە یاری یانەكەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئەگوێرۆ یاریگای جێهێشت و بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گەیەندرایە نەخۆشخانە.

كەمێك پێش ئێستا یانە كەتەلۆنییەكە بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكەیان بلاوكردەوە و ڕایانگەیاند بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەكرێت.

یانەی بارسێلۆنا لە ئێستادا لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت بە كۆكردنەوەی تەنها 16 خال لە كۆی ئەنجامدانی 11 یاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button