یاریگا-
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی نۆنۆ ئیسپریتۆ سانتۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان دوورخستەوە.
تۆتنهام بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و كۆتا شكستیشی لەسەر دەستی مانچێستەر یونایتد بوو كاتێك بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یاریگای خۆیان شكستیانهێنا.
هەژماری فەڕمی تۆتنهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: یانەكە ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنێت كە نۆنۆ سانتۆ و ستافەكەی لە ئەركەكانیان دووردەخرێنەوە ، دەزانین كە نۆنۆ و ستافەكەی تا چەند ویستویانە سەركەون ، بەداخەوەین كە ناچارین ئەو بڕیارە بدەین.
Club announcement.
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) November 1, 2021