یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانی ئەنجامدا و، لەم راهێنانەدا هەر یەکە لە عوسمان دێمبلی، ئانسۆ فاتی و دی یۆنگ بەشداریان کرد.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەم سێ یاریزانە کە ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاون، دواجار گەڕانەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیان کردووە و، چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر دینامۆکیەڤی ئۆکراینی بەشداری بکەن.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، هەر یەکە لە جێرارد پیکێ، سێرخیۆ ئەگوێرۆ، سێرجی رۆبێرتۆ، رۆناڵد ئاراوخۆ، پێدری و مارتین برایسوەیت لە دەرەوەی پێکهاتە دەبن و بەشداری ئەو یارییە ناکەن.