عێراقکوردستان

نیاز و یانەکەی بەرەو لووتکە هەڵدەکشێن

یاریگا-

نیاز مەحەمەد یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای یانەی شوڕتە هێرشێکی توند دەکاتە سەر دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کوردستان بەهۆی ئەوەی گرنگی بە یاریزانی کورد لە دەرەوەی هەرێم نادەن.

دوای ئەنجامدانی یاری لووتکەیان لە خولی نایابی عێڕاق دوێنێ ئێوارە بەرامبەر یانەی نەوتی ناوەڕاست و سەرکەوتنیان بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ بەرامبەر و وەرگرتنی ڕیزبەندی پلەی یەکەم لە یانەی نەوتی ناوەڕاست.

یاریگانێت هەوڵیدا لێدوانێکی نیاز وەربگرێت لەسەر یاریەکە و چۆنیەتی بارودۆخی یاریزانە کوردەکان لە یانەکانی ناوەڕاست و خوارووی بەغداد، بەڵام نیاز بەدڵ پڕیەوە هەر زوو باسی لە ڕاگەیاندنی وەرزشی کوردستانی کردوو بە کەمتەرخەم و بێ بایەخدان ناوی بردن.

نیاز تایبەت بۆ یاریگانێت ووتی ( من ئێستا لە باشترین یانەی عێڕاق یاری دەکەم، لە نێو ئەم هەموو ئەستێرەیەی یانەکە شوێنی خۆم لە پێکهاتەی سەرەکی کردۆتەوە و دوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق یەدەگی منن لە یانەکە ئەوانیش هەریەک لە کەڕاڕعامڕ و سەعد ناتقن.

ڕاهێنەری یانەکەمان چەند جارێک سەرسامی خۆی بەئاستی ئێمە دەربڕیوە ئەمەش مانای ئەوەیە کورد یاریزانی باشی تێدایە و تەنها پێویستیان بە پاڵپشتی کردن و پشتگیریە، بەڵام بەداخەوە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی وەرزشی کوردی تا ئێستا ئامادەنەبووە باسی ئەمە بکات و پاڵپشتیمان بکات بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەم ئاستە.

ڕاگەیاندنی کوردی جیاوازیەکی زۆر دەکات لە نێوان یاریزانەکان، مەبەستیان یاریزانێک بێت پێیدا هەڵدەڵێن و هەندێ یاریزانیش لە بیردەکەن و گرنگی پێنادەن، بە پێچەوانەوە من لێرە زۆر دڵخۆشم کاتێک دەبینم لە شاری بەغداد گرنگی تەواو بەمن دەدرێت لە ڕووی ڕاگەیاندن و جەماوەری یانەی شوڕتەش بە تەواوی پشتگیری و پاڵپشتی من دەکەن.

ئەوان لێرە خۆشەویستیان بۆ وەرزش زۆرە وات لێدەکەن بەردەوام ئاستی باشتر و بەرزتر پێشکەش بکەیت، من ئەو پشتگیری و پاڵپشتیە سەرەتا لە دەزگا ڕاگەیاندن و وەرزشوانانی کوردستانم چاوەڕێ دەکرد بۆ ئەوەی دەرگای هەڵبژاردەی عێڕاق بە ڕووی خۆمدا بکەمەوە، بەڵام بەداخەوەم بەشێکی زۆر کەم و دیاری کراو نەبێت پاڵپشتیمان دەکەن، هیوادارم چیتر جیاوازی نەکرێت لە نێوان یاریزانان و خۆیان نەخەنە ژێر پرسیارەوە، چونکە پشتگیری وەرزشوانان و ڕاگەیاندنی وەرزشی کوردی بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

وەرزی ڕابردوو نیاز بە گرێبەستێک ڕیزی یانەی هەولێری جێهێشت بەرەو یانەی شوڕتە و لەگەڵ یانە تازەکەی ئێستا لە سەرووی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاقدان و یاریزانی ناوبراو بە شێوەیەکی سەرەکی یاری دەکات لە پێکهاتەی تیپەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button